زاری کرمانجی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتن وتەلئەڤیڤ رێککەوتوون لەسەر دواخستنی هەر هێرشێکینوێ بۆ سەر ئێران، بەو مەرجەی بە زووترین کاترێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی پێنج مانگەینێوانیان واژۆ بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕیکۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیەڵ نووسی، “سوپای ئەمریکالەوپەڕی ئامادەباشیدایە و هێزێکی سەربازیی وای هەیە کە لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە هاوشێوەی نەبووە، بەڵامبڕیاریداوە هێرشەکە رابگرێت.”
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، لەلایەن ئێران و چەندوڵاتێکی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە داوای لێکراوەهێرشەکە رابگرێت تاوەکو دەرفەت بۆ رێککەوتن بڕەخسێت.
































































