مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ شەممە 1ـی ئابی 2026، فەرماندەیی پۆلیسی دیوانیە لە راگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە ئەفسەرێك و دوو كارمەندی بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر زیندانییەكی ژن لە بنكەی پۆلیسی نەهزە دەستگیركردووە .
لە راگەیاندراوەكەی پۆلیسی دیوانیە هاتووە “بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیوانیە ئەفسەرێك و دوو كارمەندی دوای دەستدرێژیكردنیان بۆ سەر زیندانییەكی ژن لە بنكەی پۆلیسی نەهزە ڕاگرتووە، بەپێی ماددەی (14) لە یاسای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.”
فەرماندەییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە “هەفتەی داهاتوو دەستگیركراوەكان ڕەوانەی دادگایی دەكرێن و سزاكە دەتوانێت دەریان بكات لە خزمەت كردن، یانیش زیندانیكردن بۆ ماوەی لە حەوت ساڵ كەمتر بێت .”
































































