لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕ ماوەیەكە وەكو خۆیە نە دابەزیوە، نەبەرزبووەتەوە، فرۆشیارێكیش دەڵێت، كڕیاری نییە.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆشت لە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوت بە باشترین كوالێت بە 240 هەزار دینارە.
ئەو نەوت فرۆشە، گوتیشی: ماوەیەك دەبێت نرخی نەوت دابەزین و بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە نەبینیوە، دیاریش نییە نرخەكی چی بەسەر دەبێت، كڕیاریشی نییە.
































































