مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
🔹 ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانیی لە راپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە لە دواین كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمەریكا و سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی، باسیان لە گەمارۆدانی ئێران كردووە لە رێگەی زەوی و وشكانییەوە.
🔹 لە راپۆرتی رۆژنامەكە هاتووە “دۆناڵد ترەمپ و بنیامین نەتانیاهۆ بۆ گوشار خستنە سەر ئێران لە ڕێگەی سەربازی و مەدەنییەوە وتووێژیان كردووە و ئەو پێشنیازەش یەكێكە لە چەند بژاردەیەك كە ئەمەریكا و ئیسرائیل بیریان لێكردووەتەوە بۆ زیادكردنی گوشارە ئابوورییەكان بۆ سەر ئێران.”
🔹 بەرپرسێكی باڵای ئیسرائیلی قسەی بۆ رۆژنامەكە كردووە و رایگەیاندووە “هەردوولا سێ بژاردەیان بۆ قۆناغەكانی داهاتووی ململانێكان تاوتوێ كردووە “گەیشتن بە ڕێككەوتن، درێژەدان بە گەمارۆی دەریایی و دەستپێكردنەوەی هێرشە سەربازییەكان.”
🔹 بەرپرسە ئیسرائیلیەكە دەشڵێت “ئەگەر ڕێگا وشكانیەكان دابخەیت چی دەبێت ؟ گریمان كۆماری ئیسلامی نەتوانێت هیچ شتێك ببباتە ژوورەوە و نەشتوانێت هیچ شتێكیش بباتە دەرەوە، ئەوكات هەموو شتێك دەتوانێت ڕووبدات.”
































































