محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەماندا گوتی، “ئێمە لە جەنگدا سەركەوتوو بووین، بەڵام دەبێت ئەو سەركەوتنە جێگیر بكەین و تۆماری بكەین”.
ئەمڕۆ شەممه، یەكی ئاب، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران گوتی، “لە قۆناغی سێیەمی شۆڕشدا دەبێت بەهێزكردنی ئێران پرسی یەكەم بێت، دەبێت بەر لە هەموو شتێك پشتیوانیی ویلایەتی فەقیه بكەین”.
لە بەشێكی تری قسەكانیدا قالیباف ئێرانی بە سەركەوتووی جەنگ وەسف كرد و گوتی، “ئێمە لە جەنگدا سەركەوتوو بووین، بەڵام دەبێت ئەو سەركەوتنە جێگیر بكەین و تۆماری بكەین”.
تا ئێستە ململانێی ئەمەریكا و ئێران لە نێوان جەنگ و ئاگربەست ناڕۆشنە، دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، ئەوەی ئەمەریكا دەیكات جەنگ نییە، بەڵكو ئۆپراسیۆنێكی سەربازییە دژ بە ئێران.
































































