محەممەد مەحموود-سۆران :
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نرخی غازی بازرگانی بۆ زیاتر لە 20 هەزار دینار بەرزبووەوە، لە ئێستادا نرخەکەی زیاتر هەرزان دەبێت و ئەمڕۆ نرخی بوتڵێک غازی بارزگانی بۆتە 11هەزار دینار.
خدر جەلال، بریکاری فۆرشتنی غازی بازرگانی لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نرخی غازی بازرگانی گەیشتبووه 22 هەزار دینار، له ئێستادا ڕۆژبەڕۆژ ئەو نرخە زیاتر دادەبەزێت و ئەمڕۆ نرخی غازی بازرگانی بۆ هەر بوتڵێک 11 هەزار دینارەو ئەو نرخەش زیاتر دێتە خوارەوە و لە رووی هەرزانییەوە نزیک دەبێتەوە لە غازی حکومی کە نرخەکەی 8500 دینارە”.
خدر جەلال، گوتیشی” دەتوانین ڕۆژانە زیاتر لە هەزار غاز بدەینە لقەکانمان لە ناو سۆران و رواندز هیچ بەربەستێکیش نەماوە لە پێش هاتنی غاز، ڕۆژانە غازێکی زۆر دێتە کارگەکەمان.
































































