عهلى زهیدی، سهرۆكوهزیرانى عێراقی فیدراڵ، له یادی چل و سێیهمین ساڵى تاوانى ئهنفالی بارزانییهكان، پهیامێكى سهرهخۆشى بۆ سهرۆك بارزانى دهنێرێت:
دهقى پهیامهكهی:
لە 43یەمین ساڵیادی تاوانی ڕژێمی بە.عس دژ بە بزووتنەوەی نیشتمانیی کورد و جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، لە بیرەوەریی گەلی عێراقمان بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی تێدەپەڕێت. ئەم تاوانە، کە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک سەرکوتکاری و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامە، بڵاوکردنەوەی ترس و دروستکردنی گۆڕی بەکۆمەڵ ئەنجام درا، لە کۆتاییدا شکستی هێنا لە شکاندنی ئیرادەی گەلی عێراق کە هەمیشە ستەم و دیکتاتۆریەتی ڕەت کردووەتەوە.
لەم یادە ئازاربەخشەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەلی کوردمان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەتی بەڕێز مەسعود بارزانی دەکەین.
پێزانینی بەرزمان هەیە بۆ ئەو قوربانیدانە مەزنەی کە لەگەڵ قوربانیدانی تەواوی عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بەشدار بوو لە هەڵهاتنی خۆری ئازادی و دامەزراندنی سیستەمی دیموکراتیی فیدراڵیمان؛ ئەو سیستمەی هەمووان لە سایەیدا مافە دەستوورییەکان و شکۆ و ڕێزیان بەدەست هێنا.
جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامبوون لە کاری نیشتمانیی دڵسۆزانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان، لەپێناو عێراقێکی بەهێز و ئازاد و خاوەن سەروەریی تەواو.
































































