ئامادەکردنی : فواد فرهاد صدیق الیاس
قوتابی کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی نۆڵج
زۆرجار گوێمان لێ دەبێ نەخۆش گلەیی دەکات کە دەرمان دەخوات بەڵام ناتوانێ سود وەرگرێ یاخود هەرچەنێک دەیخوات نەخۆشیەکەی کەم نابێتەوە کەواتە ڕێگا دروستەکانی بەکارهێنانی دەرمان چین کە سودی
لێ وەربگیرێت
گرتنەبەری ڕێگا دروستەکانی بەکارهێنانی دەرمان کاریگەری دەرمان لەسەر نەخۆش بەدەردەخات کە بریتین لە :
١-پابەندبوون بە ڕێنمایی پزیشک : ئامۆژگاری پزیشکی پزیشک یاخود پزیشکی دەرمانساز کاریگەری باش لەسەر نەخۆشەکە بەدەردەخات
٢-دەرمان خواردن بەپێی ژەمەکان : لانی کەم دەبێ دەرمان ٣٠ خولەک پێش نانخواردن بخورێت یان ٣٠ خولەک دوای نانخواردن چونکەکرداری هەرس دەستپێدەکات دوای تەواوبوونی نان خواردن یەکسەر نابێ دەرمان بخورێت
٣-خواردنی دەرمان لەکاتی گونجاو : ئەگەر دەرمانەکەت ٣ ژەمە بوو واباشە ٨ کاژێر جارێک بیخۆی گەر دوو ژەمە بوو ئەوا دەبێ ١٢ کاژێر جارێک بیخۆیت
٤-خواردنی دەرمان بەبێ ئاو زیانی هەیە : بەهیچ شێوەیەک دروست نیە دەرمان بێ ئاو بخورێت چونکە دەبێتە هۆی مانەوەی لە سورێنچک و گەدە بەمەش ئازار دروستدەکا
٥-لەت نەکردنی دەرمان : دەرمان (حەب) نابێ لەتی بکەیت چونکە سودی نامێنێ تەنها ئەوانە نەبێ کە خەتی لەتکردنی هەیە
٦-بەردەوام بوونت لەسەر خواردنی دەرمان : پێویستە بەردەوام بی لەسەر خواردنی تا کاتی تەواوبوونی بەپێی ڕێنمایەکانی پزیشک