ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
تالاسیمیا نەخۆشییەکی بۆماوەییە و کاریگەری لەسەر خوێن هەیە تایبەتمەندییە بۆماوەییەکان لە زکماکەوە بەدیار دەکەون ئەو منداڵانەی کە تالاسیمیایان هەیە پێویستیان بە گواستنەوەی خوێنی بەردەوام دەبێت.
تالاسیمیا دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی نائاسایی و بڕێکی کەمی هیمۆگلۆبین لە خوێندا ئەمەش دەبێتە هۆی کەمخوێنی، لەگەڵ نیشانەکانی وەک ماندوێتی و تەنگەنەفەسی. لە حاڵەتە توندەکاندا، دەتوانێت مەترسی لەسەر ژیان دروست بکات، هەرچەندە گواستنەوەی خوێن و چارەسەرەکانی تر دەتوانن یارمەتیدەر بن لە بەڕێوەبردنی.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : medicalnewstoday تالاسیمیا کاتێک ڕوودەدات کە جەستەی کەسێک بەهۆی هۆکارەبۆماوەییەکانەوە هیمۆگلۆبین بە شێوەیەکی دروست بەرهەم نەهێنێت. دابەزینی ئاستی هیمۆگلۆبین واتە خوێن ناتوانێت ئۆکسجینی پێویست بگەیەنێتە ئەندامەکانی جەستە، ئەمەش دەبێتە هۆی جۆرێک لە کەمخوێنی. دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەشەکردنی منداڵ و ژیانی ڕۆژانە هەبێت دەتوانێت کاریگەری لەسەر هەموو جەستەی هەبێت.
نیشانەکانی سووک بۆ مامناوەند بریتین لە:
شەکەتی
لاوازی
هەناسە تەنگی
ڕەنگ زەردی
سەرگێژخواردن
سەر سووک بوون
سەرئێشە
منداڵێک کە تالاسیمیایەکی توندی هەیە لەوانەیە نیشانەکانی:
میزی ڕەش یان رەنگ تۆخ
زەردوویی، کە دەتوانێت وەک زەردبوونی چاو یان پێست دەرکەوێت
گەورەبوونی جگەر کە دەتوانێت وەک ئاوسانی سک دەربکەوێت
پێکهاتەیەکی نائاسایی ئێسکی دەموچاو
دواکەوتنی گەشەکردنی جەستەیی یان فیکری
































































