شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی:
توێژەرانی زانكۆی ویلایەتی جۆرجیا ڕایانگەیاندووە كە دەرمانێكی تاقیكاری بەناوی GHP-88310 دەركەوتووە كە ڕێگری لە گواستنەوەی ڤایرۆسێكی هاوشێوەی سورێژە دەكات، چ لە ڕێگەی بەركەوتنی ڕاستەوخۆ و چ لە ڕێگەی هەوا، لە جۆرێكی ئاژەڵدا.
دەرمانەكە كەمێك پێش بەركەوتن یان ڕاستەوخۆ دوای بەركەوتنی ڤایرۆسەكە دەخورێت، نەك تەنها نیشانەكانی كەمدەكاتەوە، بەڵكو ئەو كاتەش كورتدەكاتەوە كە كەسێكی تووشبوو دەتوانێت ڤایرۆسەكە بڵاوبكاتەوە.
توێژەران دەڵێن، ئەو دەرمانە مەبەست لێی جێگرەوەی ڤاكسینەكان نییە، بەڵام دەكرێت لە داهاتوودا شانبەشانی كوتانەكان بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی خێراتر بڵاوبوونەوەی سورێژە كۆنترۆڵ بكرێت. ئێستا ئەم ئاوێتە لە لێواری چوونە ناو تاقیكردنەوە كلینیكییەكاندایە و كاریگەری و سەلامەتییەكەی پێویستی بە تاقیكردنەوە دەبێت لەسەر مرۆڤ.
































































