مقەدەم عادل ئیسماعیل:
ئەمساڵ هیچ كەسێك بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستنەداوە
“كەمی هێماكانی هاتووچۆ گرفتی زۆری بۆ شۆفێران دروست كردووە”
مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
دیمانەیەكی زاری كرمانجیدا، مقەدەم عادل ئیسماعیل، بەرپرسی بنكەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، باس لە سەرپێچیی و روداوەكانی هاتووچۆ لە سنوورەكەیان دەكات و،دەڵێت:” خۆشبەختانە لە ماوەی ئەمساڵدا هیچ كەس بە روداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەست نەداوە، دووپاتی كردەوە:” كەمی هێماكانی هاتووچۆ لە رێگاوبانەكانی قەزای مێرگەسۆر هەمیشە گرفتی بۆ شۆفێران دروست كردووە.
لە دەستپێكی قسەكانیدا، مقەدەم عادل ئیسماعیل، گووتی:” هاتووچۆی قەزای مێرگەسۆر لە دوو بنكە پێكهاتووە، ئەوانیش بنكەی هاتووچۆی مێرگەسۆر و بلێ، بەڵام بەو پێیەی كە ناوچەكە فراوانە و لە پێنچ ناحیە پێكدێت، تەنها لە ناحیەی گۆڕەتوو و ناحیەی بارزان پۆلیسی هاتووچۆمان هەیە، لە هەریەك لە ناحیەی شێروان مەزن، ناحیەی مەزنێ، ناحیەی پیران، بەهۆی كەمی میلاك كارماندی هاتووچۆمان لەو ناحیانە نییە، تەنها لە رێگەی مەفرەزەكانەوە سەردانی ئەم سێ ناحیانە دەكەین.
بەرپرسی بنكەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، ئاشكراشی كرد:” روداوەكانی هاتووچۆ بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمی كردووە، لەبەر ئەوەی شۆفێرەكان زیاتر شارەزای رێگەوبانەكانی ناوچەكە بوونە و ئێمەش بەبەردەوامی هۆشیاریان دەكەینەوە كە پابەند بن بە هێما و رێنماییەكانی هاتووچۆ، ئەو روداوانەی كەدروستیش دەبن، زیاتر بۆ خێرای رادەبەدەر و بێباكی و پابەند نەبوونی شۆفێرانە بە هێماكانی هاتووچۆ، هەروەها نەبوونی مەرجەكانی تۆكمەی ئۆتۆمبێڵەكان و بەكار هێنانی مۆبایل لەكاتی لێخورینی ئۆتۆمبێڵ، زۆربەی جاریش هۆكاری روداوی هاتووچۆ لە ناوچەكە دەگەرێتەوە بۆ خراپی رێگەوبانەكان، هەروەها كەمی رێژەی هێماكانی هاتووچۆ هۆكارێكی دیكەن .
ناشی شارێتەوە:” بەشێك لە شەقامەكان هێڵكاری هاتووچۆیان نەماوە، یەكێك لە پرۆژەكان كە لە قەزای مێرگەسۆر ئەنجام دەدرێت، هێڵكاری شەقامەكانی تێدایە ئەمەش دەكەوێتە وەرزی بەهار، بەڵام بەهۆی هاتنی وەرزی زستان ئەم هێڵكاریانە ناكرێن.”
مقەدەم عادل ئیسماعیل، بەرپرسی بنكەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، ئاماژەی بەوەشدا :” بە بەردەوامی بازگەی هاتووچۆ دادەنێین تایبەت بۆ ئەوانەی كە مۆڵەتی شۆفێریان نییە و جام رەش و پەردە و ئۆتۆمبێڵی بێ تابلۆ بەكار دەهێنن، تا رادەیەكی زۆریش ئەم دیاردەیە نەماوە ئەوانەش كە پابەند نابن مامەڵەی یاسایان لەگەڵ دەكرێت.”
بەرپرسی بنكەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، جەختی لەوەشكردەوە:” كەمی هێماكانی هاتووچۆ لە قەزای مێرگەسۆر هەمیشە گرفت بۆ شۆفێران دروست دەكات و هەندێك جاریش بەو هۆیەوە رووداوی نە خوازراوی لێدەكەوێتەوە، بەڵام لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زۆرێك لەو رێگاو بانانە نۆژەن كراونەتەوە یاخود دەرخستەیان بۆكراوە، هێڵكاری شەقامەكانمان لە ١٠٠٠٠م٢ پێكهاتووە كە لە وەرزی بەهاردا ئەنجام دەدرێت، و دانانی هێماكانی هاتووچۆ كە جۆراوجۆرن لە ١٠٠٠دانە پێكدێن بەشێكیان دانراون و بڕیار وایە ئەوانیش دابندرێن، ئەمەش تا رادەیەكی زۆر گرفتی هاتووچۆ كەم دەكاتەوە، لەم كابینەیە هەوڵێكی زۆر هەیە كە گرفت و كێشەكانی هاتووچۆ كەم بكرێنەوە كە خۆی لە دووساید كردنی رێگەوبانەكان و بەشێك لە پرۆژەی هاتووچۆ كە گرفتەكان چارەسەر بكرێن.
روونی كردەوە:”روداوەكانی هاتووچۆ لەماوەی ١١ مانگدا لە قەزای مێرگەسۆر بە هەر پێنج ناحیەوە بەم شیوەیەیەن، ١٣ رووداوی جۆراوجۆر ، ٢١ بریندار لە رەگەزی نێر، ١٠ بریندار لە رەگەزی مێ، خۆشبەختانە حاڵەتی گیان لە دەستدانمان نەبووە .
ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ، دەشڵێت:”دەڤەرەكەمان ناوچەیەكی شاخاویە بەفر و بارانی زۆری لێ دەبارێت و رێگاكان یەك سایدن زۆریشیان گونجاو نین بۆ وەرزی زستان، بەڵام لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدار لە هەوڵدان بۆ چاككردنەوەی تەواوی ئەو رێگایانەی كە خراپ بوونە، وەك، رێگای پیران – گۆرەتوو بڕیار وایە لە داهاتوودا بكرێتە دووساید.
مقەدەم عادل ئیسماعیل، بەرپرسی بنكەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، راشی گەیاند:”پێویستە شوفێران هەموو ساڵێك پشكنین بۆ ئۆتۆمبێڵەكانیان بكەن، چونكە بوونی هەر كەموكوریەك دەبێتە هۆی روداوی دڵتەزێن، ئێمەش وەكو هاتووچۆی مێرگەسۆر لە رێی مەفرەزەكانمان شۆفێران ئاگەدار دەكەینەوە لە هەر كەموو كوریەك كە ئەوان هەیانە و ئەوانەی كە كەمتەرخەمن روبەڕووی سزای یاساییان دەكەینەوە، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەك”.
گووتیشی:”بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین، داوا لە شۆفێران دەكەین پابەندی یاساو رێنماییەكانی هاتووچۆبن تاوەكو تووشی رووداوی دڵتەزێن نەبن، هەروەها لە كاتی بەفر بارین، زنجیر لە تایەی ئۆتۆمبێلەكانییان ببەستن و خێرای كەم بكەنەوە، هەرچەندە ناوچەكەمان شاخاوییە لۆفە و پێچی زۆری تێدایە بەڵام خۆشبەختانە رووداوی هاتووچۆ كەمە، ، داوا لە شۆفێران