مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
عیسمەت سەبری، ڕێپێدراوی پۆليسى هاتووچۆ، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ لە قەزای مێرگەسۆر، نزیك گوندی باوە، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لێكدان لە نێوان پیكاب نیسان و بارهەڵگر ئەسكانیا لۆلەدەر ڕوویدا، لە ئەنجامدا چوار كەس بریندار بوون.”
گووتیشی:” لە ئێستادا بریندارەكان لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر لە ژێر چاودێری پزیشكدان و رەوشی تەندروستی یەكێك لە بریندارەكان كە ئافرەتە وەك پێویست نەبوو بۆیە بەزوویی ڕەوانەی هەولێر كراوە،”
ئەو ڕێپێدراوی هاتووچۆ داوا لە شۆفێران دەكات لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و هاووڵاتییان پابەندی یاساكانی هاتووچۆ بن.