زاری كرمانجی
وەك پسپۆرانی بواری تەندروستی ئاماژەی بۆ دەكەن: ” ڤیتامین D ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە تەندروستی مرۆڤدا. کەمبوونەوەی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ بێ نیشانە بێت، بەڵام پاش ماوەیەک کۆمەڵێک نیشانە دەردەکەون کە پێویستە لێیان ئاگادار بین, کە بریتین لە:
- هەستکردن بە ماندوێتی و بێتاقەتی بەردەوام .
- لاوازبوونی سیستەمی بەرگری و دووچاربوونەوەی بەردەوام بە نەخۆشی .
- ژان و ئازار لە ناوچەی ئێسکەکان و پشت دا .
- تووشبوون بە خەمۆکی و حاڵەتی دەروونی ناجێگیر .
- خاوبوونەوەی پرۆسەی ساڕێژبوونی برینەکان .
- هەڵوەرینی قژ بە شێوەیەکی نائاسایی .
- گرژبوون و ئازاری ماسولکەکان .
- زیادبوونی کێش .
- هەستکردن بە دڵەڕاوکێ .
ئەم نیشانانە دەکرێت هۆکاری جیاوازیان هەبێت، بەڵام بەتایبەت لە ناوچەی وا کە ڕووناکی خۆر کەمە یان لەو کەسانەی کەم دەچنە بەر تیشکی خۆر، پێویستە گومان لە کەمی ڤیتامین D بکرێت. پشکنینی خوێن باشترین ڕێگایە بۆ دڵنیابوون و دەستنیشانکردنی ئاستی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا.
































































