زاری کرمانجی – سۆران
بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، ئاگاداری هاووڵاتییان دهکاتەوە کهوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت رادەگیرێت.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، دەڵێت:” لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک – نووسینگەی دوو – نووسینگەی سۆران – نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، لە رۆژی پێنجشەممە 22-12-2022 کۆتا رۆژی وەرگرتنی مامەڵەیە و تاکو رۆژی دووشەممە رێکەوتی 2-1-2023 تەنها وەرگرتنەوەی پاسپۆرت هەیە و هیچ جۆرە مامەڵەیەک وەرناگیرێ”.