محەمەد ئامۆکەیی زاری کرمانجی.
مینا تەها, بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند“ ماوەی چوار رۆژە هەڵمەتی کوتانی منداڵانی تەمەن یەک مانگی تا پێنج ساڵان دەستی پێکردووە، تیمەکانمان بەسەر سەنتەری شار و گوندەکان دابەشکراون ماڵ بەماڵی ئەو خانەوادانە بەسەر دەکرێنەوە کە منداڵی لەم تەمەنەیان هەیە بۆ ئەوەی ڤاکسینی کوتانیان بۆ بکرێت“.
لای خۆشیەوە ماریا محەمەد، بەرپرسی بەشی کوتان لە بنکەی تەندورستی هەندرێن بۆ زاری کرمانجی دەڵێت“ رۆژانە لە کاتژمێر هەشت و ٣٠ خولەکی بەیانی تاکو ١٢ دوای نیوەڕۆ تیمەکانمان دەردەچن بۆ کوتانی منداڵان، بەڵام ئەوەی گرفتی بۆ ئێمە دروستکردووە خەڵک وەک پێویست هاوکاری تیمەکان نیە لە وەرگرتنی ڤاکسین و نەکردنەوەی دەرگاکانیش گرفتێکی ترە کە زۆرجار بۆ دە خولەک لە دەرگا دەدەین خاوەن ماڵ ناکاتەوە.