ڕۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
دكتۆر محەممەد حەسۆ، بەڕێوەبەری تاقیگەی تەندروستی گشتی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە ماوەی ئەم مانگەدا 43 پشكنینی كۆڕۆنا كراون كە تەنیا یەك لەوانە پۆزەتیڤ بووە و ئەوانی تر هەمووی نێگەتیڤ بوون، ڕۆژی وا هەیە هیچ پشكنینێك ئەنجام نادرێت چونكە پەتای كۆرۆنا خەریكە بە یەكجاری نامینێت”.
ئەوەشی خستەڕوو:” لە ناو خەڵكدا ئەو دەنگۆیە هەیە كە ئەو پەتا وەرزییەی ئێستا بڵاوبووەتەوە كۆرۆنایە، ئێمە پشكنیمان بۆ نەخۆشانی ئەو پەتایە كردووەو نێگەتیڤ بووە، بۆیە پێویست ناكات خەڵك بترسێت، چونكە تەنیا لێكچوونێك هەیە لەگەڵ هەندێك لە نیشانەكانی و هیچ پەیوەندی بە كۆرۆناوە نییە”.