ئەژین غەفار – زاری کرمانجی
سوێد – فەریدە گونێس تێگسترۆم (فەریدە حسێن)، کچە بۆکسێنەرێکی کوردی نیشتەجێی سوێد، لە یەکەم بەشداریی خۆیدا لە پاڵەوانێتیی بۆکسێنی تازەپێگەیشتوانی سوێد (Diplom)، سەرکەوت، لە پاڵەوانێتییەکەدا توانی مەدالیای زێڕ و پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
ئەم پاڵەوانێتییە لە ناوەندی وەرزشی Hörs Camp لە شارۆچکەی هۆر ئەنجام درا و بۆ کوڕان و کچانی تازەپێگەیشتوو ڕێکخرابوو. فەریدە، وەک ئەندامی یانەی بۆکسێنی ئومیۆ، لە کێشی ٦٠ کیلۆگرامدا بەشداریی ڕکابەرییەکان کرد و لە کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و مەدالیای زێڕ بباتەوە.
فەریدە حسێن تەمەنی ١١ ساڵە و خەڵکی باکووری کوردستانە. لە شاری ئومیۆی سوێد دەژی و ڕەگەزنامەی سوێدی هەیە. ئەو لە ساڵی ٢٠٢٥، لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا، دەستی بە وەرزشی بۆکسێن کردووە و بە شوێنپێی باوکی خۆی چووە، کە لە هەمان کاتدا ڕاهێنەری سەرەکیی ئەویشە. ئێستا وەک ئەندامێکی یانەی بۆکسێنی ئومیۆ، بەردەوام لە ڕاهێنان و بەشداری لە ڕکابەرییە وەرزشییەکانە.
ئەم سەرکەوتنە یەکەم مەدالیای زێڕی فەریدە لە ئاستی پاڵەوانێتیی بۆکسێنی تازەپێگەیشتوانی سوێدە و بە هەنگاوێکی گرنگ هەژمار دەکرێت لە دەستپێکی کارە وەرزشییەکەیدا.
































































