زاری کرمانجی :
دوێنێ سێشەممە 20-12-2022 ڕێکخراوی تاڵیبان لە بڕیارێکدا خوێندنی زانکۆی بۆ کچان قەدەخە کرد.
تاڵیبان لە مانگی ئابی 2021 ەوە دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتە دەست و تا ئێستا چەندین بڕیاری دەرکردووە کە بووەتە جێگەی نیگەرانی ئەفغانییەکان، دواین بڕیاریش قەدەخەکردنی خوێندنی کچانە لە زانکۆکانی وڵات کە بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکان نێردراوە.
لە نامەیەکدا وەزیری نادا محەممەد نەدیم واژۆی کردووە و لە لایەن حافز زیاوڵڵا ئەلهاشمی گوتەبێژی وەزارەت لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: “هەمووتان ئاگادار دەکەمەوە لە جێبەجێکردنی فەرمانی ناوبراو بۆ وەستاندنی پەروەردەیی مێینە تا ئاگاداری زیاترتان دەکەینەوە.”