ڕۆژان قیاس_زاری كرمانجی:
هونەر عەلی، لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەم پەتا وەرزییەی ئێستا بڵاو بووەتەوە، زۆر بە خێرایی خەڵك تووشی دەبێت و بە شێوەیەكی توند دەیگرن،”
هەروەكوو هونەر باسی دەكات سەرەتا نەخۆشەكە پشت و لاقی تووشی ئێشان دەبێت و دواتر تا و كۆكە و لەوزەتینی بۆ زیاد دەبێت، ئەمانە لە نیشانەكانی ئەم پەتایەن كە تا دە ڕۆژ نەخۆشەكە بە دەستییەوە دەناڵێنێت .
هونەر عەلی، لە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی ئەوەشی خستەڕوو” ڕۆژانە زیاتر لە 200 نەخۆش سەردانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی دەكەن بۆ ئەم پەتایە، جگە لە بنكە تەندروستییەكان و نۆرینگەی پزیشكییەكانی تر”.