زاری كرمانجی-دیانا:
بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكانی كەمی ئاوی خواردنهوهی گوندەكانیان پڕۆژەی ئاو بۆ هەردوو گوندی هەسنان و سیتكان جێبەجێ دەكرێت.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان و بەمەبەستی چارەسەر كردنی گرفتی كەم ئاوی دانیشتووانی گوندەكانی هەسنان و سیتكان لە سنووری ناحیەی دیانا، پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ كەوتۆتە بواری جێبەجێ كردنەوە”.
گووتیشی: ” گوژمەی ئەو پڕۆژەی ئاوی هەردوو گوندەكە بەیەكەوەیە، بریتییە لە 273 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.