زاری كرمانجی:
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژێكی جیهانیی نوێی لەسەر پێشنیاری عێراق دیاریكرد، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:” كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پرۆژە یاسایەكی پەسەندكرد بەناوی (ڕۆژی جیهانیی ڕیگریكردن لە توندڕەویی توندوتیژ كە دەبێتە هۆی تیرۆر)، كە لە لایەن عێراقەوە بەهاوبەشی لەگەڵ چەند دەوڵەتێكی تر لە ژێر بەندەكانی 14 و 121ـی خشتەی كارەكانی كۆمەڵەی گشتی لە خولی 77ـەمینیدا پێشكەشكرابوو”.
لە بەیاننامەكەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق داهاتووە: ” 36 وڵات سپۆنسەری بڕیارەكەیان كردووە، بۆیە ڕۆژی 12 شوبات بە فەرمی بووە ڕۆژی جیهانیی ڕیگریكردن لە توندڕەویی كە دەبێتە هۆی تیرۆر”.