زاری كرمانجی-سۆران:
مافناس سەنار شێرۆكی، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” زۆر جار پرسیار لە سەر ئەوە دەكرێت ئاخۆ ئەگەر كەسێك پاسپۆرتەكی وەر گرتبیت و بیفرۆشیت، یان بە نیاز بێت سەفەری پێ بكات، یان خەوشداری بكات و یاسا سزای بۆ دیار كردووە وبەو شێوەی خوارەوە:
لە ماددەی ١٥ یاسای پاسپۆرتەکانی گەشت ژمارە ( ٣٢ )ی ساڵی ٢٠١٥ هاتووە سزا ئەدرێت بە حەبسکردن بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە ( ٣ ) سێ ساڵ ھەرکەسێک کە :
یەکەم :
پاسپۆرتی گەشتی عێراقی بفڕۆشێت یان بکڕێت یان دەستی بەسەردا بگرێت بەمەبەستی بەکارھێنانی بەپێچەوانەی پێویستەکانی دەرچوونی .
دووەم :
پاسپۆرتی گەشتەکەی خۆی کەبەرکارە تێک بدات یان خراپی بکات یان خەوشداری بکات یان پوچەڵی بکاتەوە بەنیازی خراپی .
سێیەم :
ڕۆشتبێت یان ھەوڵیدابێت کۆماری عێراق بەجێ بھێلێت لە دوای ئەوەی ئاگادار دەکرێتەوە لە قەدەکردنی لەگەشتکردن یان ڕۆیشتن .
چوارەم :
ڕۆشتبێت یان ھەوڵیدابێت کۆماری عێراق بەجێ بھلێت یان ھاتبێتە ناوی یان ھەوڵیدابێت بێتە ناویەوە جگە لەو ڕێگە و شوێنانەی تەرخانکراون بۆ پشکنینی قەواڵەکان .
ماددەی ⁄١٦
سزا ئەدرێت بە بەندكردنی بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە یەک ساڵ و زیاتر نەبێت لە سێ ساڵ ھەرکەسێک کە :
یەکەم :
پاسپۆرتی گەشت بەدەست بھێنێت یان ھەوڵبدات بۆ بەدەستھێنانی لە بێ ئاگایی ئەفسەری پاسپۆرتەکان سەڕەرای دەستدرای کردنی پاسپۆرتی گەشتی بەرکار لەھەمان جۆر .
دووەم : بەئەنقەست گوفتار یان زانیاری لەفۆرمی پاسپۆرتی گەشت یان لەھەر پرسێکی پەیوەست بۆ بەدەست ھێنانی پاسپۆرتی گەشت بەپێچەوانەی دادکاریەنی ئەم یاسایە ( یاسای پاسپۆرتی گەشتەکانی ژمارە ( ٣٢ ) یساڵی ٢٠١٥ ) یان پەڕاو و قەواڵەکانی حکومی ساختەبکات.