تەرزە محەمەد
ئەم کابینەیە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیدا بەڵێنی گۆڕانکاری گەورە و خزمەتگوزاری زۆری بە خەڵکدا، دروشمی کابینەکەش چاکسازی و حکومەتێکی بەهێز بوو، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕێگەی لێدوان و ڕاگەیاندنەکانەوە دایم جەختی لە ئازادی ڕادەربڕین و شەفافی لە داهاتی ناوخۆی و نەهێشتنی قەیران و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان دەکاتەوەوئێستاش دەبین لەماوەی زیاتری سێ ساڵی کارکردنی ئەم کابینەیەبەسەرۆکایەتی ڕێزدار(مسروربارزانی ) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەمودروشم وتەکانی کردۆتەکرداروقۆناغ دوایی قۆناغ جێی بەجێیان دەکات وهەوڵێکی دڵسۆزانەوماندوونەناسانەدەدات بۆتێک شکاندنی هەمووبەربەستەناوخۆی وبیانیەکان،کاتێک هەنگاوەکان بەپێی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی بنرێن، درک بەوە دەکرێت، کە ئەو دەزگایانەی بونیادی کۆمەڵگە پەیوەندی پتەویان بەیەکەوە هەیە و کاریگەرن لە سەر یەکتر، کاتێک بتەوێ چاکسازی ئیداری بکەی بەبێ کارکردن لە سەر بوارەکانی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی ناکرێت، سەرووی هەموویان دەبێت چاکسازی هزری و هوشیاری نەتەوەیی و هاوڵاتیبوون بکرێت.
ههڵگرتنی دروشمى چاکسازی لهلایهن کابینهی نۆیهمی حکومهتی ههرێمی کوردستان، یهکێکه له داوا ههره گرنگهکانی کۆمهڵانی خهڵکی کوردستان بهگشتی و لایهنهکانی دهرهوهى دهسهڵات و نوخبهی سیاسی و نوسهر و ڕۆژنامهنووسانی خاوهن ئاکار و ویژدانی بهرز بهتایبهتی، چونکه وهک ئاشکرایه لای ههموان گهندهڵى و نادادی وڵاتی بهرهو ههڵدێرێکی نادیار بردبوو له لێوارى کهوتندابوو بۆیه هەڵگری دروشمی چاکسازی وبنیات نانی کوردستانێکی بەهێز لەماوەی سێ ساڵی کارکردنی توانی هەنگاوی زۆر گەورەوبەنرخ بنێت کەجێی دڵخۆشی وئومێدی هەمووتاکێکی خەڵکی کوردستانە.
بە مانا سادەییەکەی گۆڕینی دۆخە سەلبییەکانە بەرەو ئیجابی بەشێوازی ھێمن و لەسەرەخۆی بێ توندوتیژی و شۆڕشە جا ئەو چاکسازییە ڕوو لە تاک بێت یان کۆمەڵگە بۆیە چاکسازیی و سیاسەت نزیکترینن لێک ئەگەر یەکیش نەبن، ئەگەر چاکسازییەکی زۆر و خاسێتی بێ ئەوا ئاوەڵناوی شۆڕشی پێوە دەنووسین وەک شۆڕشی ئیسلاحی؛ بەو مانایەی لە دژی گەندەڵی یان ئەگەر ئەو چاکسازییە ئەنجامێکی خێرا و بەرچاویش بدا بە (شۆڕشی سپی )ناو دەبرێ.
بۆ ئەوەی باشتر لە مانای چاکسازی تێبگەین دەگەرێینەوە بۆ پێناسەی چاکسازی بە شێوە زانستیەکەی کە بە کورترین و سادەترین مانا ئەوەیە؛ چاکسازی لەبەرگێکی یاساییدا جێ بە جێ دەکرێت بۆ ئەو پرسانە؛ (سیاسی، ئابووریی، کارگێری، کۆمەڵایەتی)
چرایەك ئەتوانێ تاریکی ژوورێك ڕووناك بکاتەوە، بەڵام هەموو تاریکی ژوورەکە ناتوانن چراکە بکوژێننەوە. واتا تۆزێک گەشبین و ژیان دۆستبەو دیوی باش و خراپ هەردوکی ببینە، بەڵام بە پۆینتێکیشبێ، فەزڵی دیوە باشەکانی شتێك بدە بەسەر دیوە خراپەکانیدا، چونکە بوونی تروسکاییەك باشترە لە تاریکییەکی تەواو.هاوڵاتیان دەبێت
حکومەت و پەرلەمان و دەستکەوتەکانی دوای ڕاپەڕین بە دامەزراوە و سەرمایەی نیشتمانی مەزن بزانێت و بەرھەمی خوێنی شەھیدان و قوربانیە پڕبەھاکانی خەڵکی کوردستانە ،بۆیە دەبێت بیانپارێزین و ھەموو لایەک بە موڵکی خۆی بزانێت ،لە ھەمانکاتدا حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەرپرسە لە ئیدارەدان و خزمەتکردن بە ھاوڵاتیان و فەراھەمکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و وەک لەئێستادا هەنگاوی جدی بۆدەنێت وهەوڵی بن بڕکردنی دەدات و لە ئاست گەندەڵی و نادادی و کەمو کوڕیەکان بێدەنگ نین و داکۆکیکارن لە مافی ھاونیشتمانیان و پشتیوانی جەماوەر و ھاوڵاتیانی کوردستان دەبن بۆ باشترکردنی ژیان وگوزەرانیان.سەردەمی ئەمڕۆی جیھان و ناوچەکە سەردەمی شەفافیەت وخستنە ڕوی داھات وخەرجیەکانەولەڕێگەی پەڕلەمان ومیدیافەرمییەکانەوە تەواوی داهات وگرێبەستەنەوتیەکان بڵاودەکەنەوە، حکومەت شەفافیەت وەک بنەمای سیاسەتی ڕاستەقینەی خۆی وێناکردووەبۆ بەھیزبوون و گەڕاندنەوەی بڕوای ھاوڵاتیان ،لەپێناوی حکومەتێکی بەھێزی خزمەتگوزار بۆ خەڵکی کوردستان .