محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری كارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر: سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری بە سێكتەری تەندروستی داوە راشیگەیاند”بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتر بە هاووڵاتییانی سنوورەكە، سێ ئامێری كوالیت بەرز و پێشكەوتوو كە خۆی لە ئامێری سۆنار و ئامێری تیشك لە جۆری دی ئاڕ و ئامێری سڕكردن بۆ هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی هەریر، لەلایەن نووسینەگەی سەرۆكی حكوومەت دابینكران بڕیارە لە دوای سەری ساڵ بەشەكە بخرێتە خزمەت هاونیشتیمانیان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جۆراو جۆر”.
لای خۆشیەوە د. نورجیهان عەلی شەعبان، بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە بە زاری كرمانجی گووت” هەوڵ و پەرۆشی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەرز دەنرخێنین لە گرنگی دان بە پرسی تەندروستی و كار ئاسانی زیاتر بۆ خەڵك لە رووی دابینكردنی ئامێری پزیشكی و دابینكردنی پێداویستییە پزیشكیەكان و كردنەوەی نەخۆشخانە و بنكەی تەندروستییەكان لەسەر ئاستی كوردستان.