زاری كرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەری هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە رێگەی زاری كرمانجی ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران دەكەینەوە، لە ئەمڕۆ چوارشەممە 21 – 12 – 2022 تا 2 -1 -2023، كارەكانی بەناوكردن و نوێكردنەوەی ساڵیانە لە بەشی تۆماری بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەوەستێت .
عەقید زرار حوسێن، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، گووتیشی:” ئەمڕۆ و سبەی كارەكانی بەشی تۆماركردن بەردەوام دەبن، بۆكارەكانی بەشی مۆڵەتیش ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت، گەر هەفتەی داهاتوو نەبێتە پشوو، ئەوا كارەكانی بەشی مۆڵەت بەردەوامیان دەبێت، گەر پشووی فەرمیش راگەێیندرا، كارەكان دەوەستن تا دووای سەری ساڵ و دەستپێكردنەوەی دەوامی داموو دەزگاكان”.