مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردەوە، دوو كەشتی نەوت هەڵگر بە هاندانی ئەمریكا كە دەیانویست بە ڕێڕەوێكی ناسەلامەتی گەرووی هورمزدا تێبپەڕن، تەقیونەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی سوپای پاسداران كە ئەمڕۆ دووشەممە 20ـى تەممووزی 2026 بڵاوكراوەتەوە “دوو كەشتیی نەوت هەڵگر بە هاندانی ئەمریكا هەوڵیانداوە لە ڕێڕەوێكی ناسەلامەتدا تێبپەڕن تەقیونەتەوە،”
سوپای پاسداران هۆكاری تەقینەوەكەی نەخستووەتە ڕوو و لەهەمانكاتیش هۆشداری دەدات لەوەی سەرجەم ئەو ڕێڕەوانەی ئێران دیارینەكردوون، بۆ تێپەڕبوونی كەشتییەكان سەلامەت نابن.

































































