زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران، بڵاوی كردەوە: “ئەمرۆ دووشەممە لەلایەن لێژنەکانی پشکنین و چاودێری بازار بەدواداچوون بۆ ژمارەیەكی زۆری شوینەکانی جوملە فرۆش و دووکانەکان کرا و پشكنین و ڕێنماییان پێدرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، خاوەن كارەكان ئاگادار كرانەوە، نابێت بەهیچ شێوازیک کەل و پەلی خواردن بەر تشیکی خۆر بکەوێت، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

































































