زاری كرمانجی :
رۆژی یەكشەممە دوای ئەوەی چەند چەكدارێكی تاڵیبانی پاكستان لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری وڵاتەكەوە دەستبەسەركران، لەكاتی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە چەكدارەكان بەسەر لێكۆڵەرەوەكاندا زاڵ بوون و چەكەكانیان لێسەندن و ناوەندی دژە تیرۆریشیان دەستبەسەرداگرت و لهگهڵ ئهوهش چەندین ئەندامی ناوەندەكە و كەسانی مەدەنیان دەستگیركرد.
بەرپرسێكی ئاسایشی ئەم وڵاتە بە ڕۆیتەرزی وت :” ڕۆژی دووشەممە بەرپرسانی پاكستان دەستیان كرد بە گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ڕووبەڕووبوونەوەكە، بەڵام سەرجەم بژاردەكان شكستیان هێنا و چەكدارانی تاڵیبان ڕەتییان كردەوە خەڵكە بێتاوانەكان ئازاد بكەن، لەبەر ئەوە بڕیارماندا هێز بەكاربهێنین.”
خواجە عاسف وەزیری بەرگری پاكستان دەڵێت:” كۆماندۆكانی سوپای پاكستان هەڵیانكوتاوەتە ناوەندەكەی دژە تیرۆر و سەرجەم ئەو چەكدارانەیان كوشتووە كە لە ماوەی ڕابردوودا كۆنتڕۆڵی ناوەندەكەیان كردبوو و بارمتەكانیش ئازاد كراون”.