زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
ڕاگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاوی كردەوە: ” مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و سەرۆکی لیژنەی باڵای هاتنی زیارەتکاران بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵا و بەرپرسانی دەروازە پێشوازی لە بەرێز (ارسلان شکری) بەرپرسی کاروباری گواستنەوە لە لیژنەی بالای زیارەتکارانی ئیرانی و بەرێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئازەربایجانی ڕۆژئاو و شاندی یاوەریان کرد .
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵا و بەرپرسانی دەروازە و بەرێوەبەری پایانەی تەمەرچین و بەرێوەبەری گومرگی تەمەرچین بەرێوەچوو.
لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی باڵای هاتنی زیارەتکاران باسی لە ووردەکاری ئامادەکارییەکانی دامودەزگا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد کە بۆ پێشوازی کردن لە زیارەتکارانی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسین لە رووی ئەمنی و تەندروستی و گواستنەوە و خزمەتگوزای گشتی و وێستگەکانی پشوودان رێکخراوە لە ماوەی هاتن و گەرانەوەی زیارەتکاران دا.
ڕاگەیاندنی لیژنەی باڵای هاتنی زیارەتکاران

































































