زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ـى تەممووزی 2026، ڕاگەیاندراوێكی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “ئێكس” بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت “كاتژمێر 6ی بەرەبەیانی بۆ نۆیەمین جار لەسەریەك هێرشی ئاسمانییمان كردە سەر ئامانجەكان لەناو خاكی ئێران.”
سێنتكۆم لە ڕاگەیاندراوەكەی دا ئاشكرای كردووە “لەم شەپۆلەدا چەندین پێگەی ستراتیژی و سەربازی كراونەتە ئامانج، لەوانە: ناوەندەكانی فەرماندەیی سەربازی و تۆڕەكانی پەیوەندی. سیستەمەكانی بەرگریی ئاستانی و بنكەكانی چاودێری كەناراوەكان.تواناكانی هێزی دەریایی، شوێنی هەڵدانی مووشەك و درۆن.”
(سێنتكۆم) ئاماژەی بەوەشكردووە “ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی و لاوازكردنی تواناكانی ئێران بووە بۆ هێرشكردنە سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز.”

































































