زاری كرمانجی – هەولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە .
ئاماژە بەوەشدرواە، كۆبوونەوەكە چەند تەوەرێك لە خۆ دەگرێت و تەوەری یەكەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و كۆبوونەوەكانی شاندی باڵای دانوستانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵی لەسەر پرسی بودجە، نەوت و غاز، دەروازە سنورییەكان و دیوانی چاودێری دارایی.
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی زانیاری لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییەكان بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیان و راگیراوانی سیاسی.
ئاشكراش كراوە، بڕگەی سێیەم و كۆتاییش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی پلانی ساڵی ٢٠٢٣ی ئەنجومەنی ژینگە لە بارەی گۆڕانكاری كەشوهەوا.