مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـى تەممووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەبارەت بە هێرشەكانی سەر ئێران ڕایگەیاند “ئێران هەموو شتێكیان لەسەر ئاستی سەربازی لەدەستداوە و تەنیا بڕێكی زۆر كەم چەكیان ماوە.”
ترەمپ دەشڵێت “ئێمە كۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەكەین، ئەو كات دەبینین چی ڕوو دەدات.”
سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی دواین هێرشەكانیان بۆ سەر ئێران ڕایدەگەیەنێت “وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ كوژرانی ژمارەیەك لە سەربازانی سوپای ئەمریكا لە ناوچەكەدا، هێرشمان كردە سەر چەند ئامانجێك لە ناو خاكی ئێران و بە توندی لێمان دان.”
گوتیشی “ئەو كەسە نیشتمانپەروەرانە گیانی خۆیان بەخشی، لەوێ بوون بۆ ئەوەی بجەنگن، تا ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.”

































































