ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
براوەی یاریی کۆتایی نێوان ئیسپانیا و ئەرجەنتین کە ڕۆژی یەکشەممە، یەکەم ئەڵقەی پاڵەوانێتی وەردەگرێت کە لەلایەن فیفاوە پێبەخشراوە
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : yahoo لە مۆندیالی 2026 ئەڵقەی ژمارە تاکەکەسی دروست دەکرێت کە 30 لەو ئەڵقەیە دەبەخشرێتە تیپی براوە. کاپتن و سەرۆکی ڕاهێنەر هەریەکەیان دوای یاری کۆتایی ئەڵقەی کاتی وەردەگرن، لەگەڵ ئەڵقەی کۆتایی بە خواستی یاریزانی براوە دە نەخشێنرێت دواتردا پێشکەش دەکرت.
بەرهەمی ئەڵقەکانی تر “وەک بەرهەمێکی مۆڵەتپێدراوی فەرمی بۆ هاندەرانی جیهان دەخرێنە بەردەست، ئەمەش ڕێگە بە هاندەران دەدات ببنە خاوەنی پارچەیەکی ناوازە لە مێژووی مۆندیالی 2026”. خودی ئەڵقەکان جامێکی مۆندیالیان لەسەرە لە لایەکەوە، لەگەڵ زیادکردنی لۆگۆی تیپی براوە بۆ لایەکەی تر.
ئەڵقەکان گەشاوەن، و دەیان ئەڵماس و یاقوتیان تێدایە، پێشکەش بەو پاڵەوانە دەکرێت کە لە یاریەکەدا سەردەکەوێت هەروەها یەکەم ئەڵقەیە کە بە فەرمی لەلایەن فیفا دروستکراوە.
[7/19/2026 12:57 PM] ئادار عبدولڵە: خوێندنی ئێواران قەدەخە کرا
ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ڕایگەیاند، ڕێگە بە فەرمانبەرانی حکومی و ئەو کەسانە نادەن کە لە خزمەتی گشتیدا ڕاسپێردراون بۆیان نییە لە کاتی هەبوونی وەزیفە یان راسپاردنیان بۆ ئەرکی فەرمی، بۆ بەدەستهانی بڕوانامە لە خوێندنی ئێواراندا بخوێنن لە کاتی دامەزراندنی بەکالۆریۆسی ئێواران ناوی خۆیان تۆمار بکەن، جا لەسەر حیسابی خۆیان بێت یان لە ڕێگەی مۆڵەتی خوێندنەوە.
بە پێی ماڵپەڕی : شفق نیوز بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت بڕیارەکە ئەندامانی پەرلەمان و وەزیر و ئەوانەی پلە هاوتایان هەیە، جێگری سکرتێر و بەڕێوەبەری گشتی و هەروەها هەڵگرانی پلە تایبەتە باڵاکان دەگرێتەوە.
بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون ڕوونی کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنە لەسەر بنەمای نوسراوێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بووە لە بەرواری 21ی حوزەیرانی 2026، هەروەها لەسەر بڕیاری ژمارە 11ی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی 2026، کە تێیدا هاتووە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە بۆ بەدواداچوونی خوێندنی بەکالۆریۆس لەکاتی دامەزراندندا.

































































