ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ” ڕێگە بە فەرمانبەرانی حکومی و ئەو کەسانە نادەن کە لە خزمەتی گشتیدا ڕاسپێردراون بۆیان نییە لە کاتی هەبوونی وەزیفە یان راسپاردنیان بۆ ئەرکی فەرمی، بۆ بەدەستهانی بڕوانامە لە خوێندنی ئێواراندا بخوێنن لە کاتی دامەزراندنی بەکالۆریۆسی ئێواران ناوی خۆیان تۆمار بکەن، جا لەسەر حیسابی خۆیان بێت یان لە ڕێگەی مۆڵەتی خوێندنەوە.
بە پێی ماڵپەڕی : شەفق نیوز بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەت بڕیارەکە ئەندامانی پەرلەمان و وەزیر و ئەوانەی پلە هاوتایان هەیە، جێگری سکرتێر و بەڕێوەبەری گشتی و هەروەها هەڵگرانی پلە تایبەتە باڵاکان دەگرێتەوە.
بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون ڕوونی کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنە لەسەر بنەمای نوسراوێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بووە لە بەرواری 21ی حوزەیرانی 2026، هەروەها لەسەر بڕیاری ژمارە 11ی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی 2026، کە تێیدا هاتووە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە بۆ بەدواداچوونی خوێندنی بەکالۆریۆس لەکاتی دامەزراندندا.

































































