رۆژی سێشەممە، 20-12-2022، سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی له نووسراوێكدا داوای له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان کرد سه‌رجه‌م میدیا بینراو و بیستراوه‌كان ئاگاداربكاته‌وه له كاتی رووماڵكردنی هه‌ر رووداوێك ره‌چاوی رێنمایی و یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی هۆکاری ئەم داواکارییەی بۆ رووداوەکانی وەک تاوانی کوشتن دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: “لەگەڵ ئەوەی کە دادگە و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینهوەن لەبارەی رووداوەکان بە تایبەتی تاوانی کوشتن، زۆربەی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به‌بێ ره‌چاوكردنی ئیتیكی كاری میدیایی و به‌پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سەرقاڵی رووماڵکردنی رووداوەکانن و زانیاریی بێبنه‌ما و ناڕاست بڵاوده‌كه‌نه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی نایاسایی و نادروست بۆ رووداوه‌كان ده‌كه‌ن و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری كوژراو ده‌كه‌ن”.
به پێی نوسراوی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی، ئه‌م كاره‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه‌ی به‌تاوان هه‌ژمارده‌كرێت، به‌ڵكو كاریگه‌ریی نه‌رێنیش بۆ سه‌ر رایگشتی هه‌یه و ده‌بێته هۆی “نه‌مانی متمانه و بڕوای خه‌ڵك به دادگا و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم”.