مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی ول ستریت جورنال لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە داتاكانی وێنەی مانگی دەستكردی ڕووسیا یارمەتیی ئێرانی داوە بۆ چاودێریكردنی جووڵەی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ڕۆژنامەكە لە زاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكی و ئەفسەرێكی پێشووی هەواڵگری ڕووسیا بڵاوی كردووەتەوە كە مۆسكۆ زانیاریی هەواڵگری هەستیاری بۆ ئێران دابین كردووە.
ئەفسەرە ڕووسیاكە ڕایگەیاندووە”مۆسكۆ زانیاریی شوێنی كەشتی و فڕۆكە سەربازییەكانی ئەمریكای بە ئێران داوە.”
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەكە ئەو زانیارییانەی ڕووسیا یارمەتیدەری زۆر باش بوونە بۆ ئێران لە بەئامانجگرتنی هەندێك لە دامەزراوەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە، ژمارەیەك ئامانجی ناو ئیسرائیل.
مۆسكۆ هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە و دووپاتی دەكاتەوە “ئەمە شەڕی ئێمە نییە.”

































































