نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی و ڕاوێژکارێكی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، وەسفی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمشەو، تۆم باراك، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق، ئەم وێنەیەی خۆی و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی: “خۆشحاڵ بووم بە بینینی بەیان ڕەحمانی هاوڕێم لە واشنتۆن وەک بەشێک لە شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق.”
دەشڵێت: “هەرێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە پێشخستنی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری عێراق و ناوچەی فراوانتر.”

































































