مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە 18ـی تەممووزی 2026 بڵاوی كردووەتەوە، ڕایدەگەیەنێت “هێزی ئاسمانی لە یەك كاتدا هێرشێكی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆ سەر پێگەكانی سەربازانی دوژمن لە بنكەی ئەمەریكا لە پایتەختی ئوردن ئەنجامدا.”
دەشڵێت “لانیكەم دوو فڕۆكەی جەنگی و سێ فڕۆكەی دیكەی ئەمەریكامان بەتەواوەتی تێكشكاندووە، هەروەها زیانێكی بەرچاومان بە چەند فڕۆكەیەكی دیكە لە بنكەی ئەزرەق گەیاندووە.”

































































