زاری كرمانجی – چۆمان :
شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان لەژێرچاودێری قایمقامی قەزای چۆمان، بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتنی شەوی یەڵدا، لە شەو دانیشتنێكدا كە هەر یەك لە حەكیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و فەیسەل سادق بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران و بەشێك لەبەرپرسانی ئیداری چۆمانن و كورو كچانی قەزای چۆمان بەژداربوون. چەندین چالاكی جۆراوجۆر بۆ بەرز راگرتنی شەوی یەڵدا ئەنجام دران.
شەوی یەڵدا درێژترین شەو و و كورترین رۆژی ساڵە، واتە دواین رۆژی پاییز و یەكەم شەوی زستان كە بە درێژترین شەوی ساڵ ناودەبرێت، لەم شەوەدا سفرەیەك رادەخرێت بە مەبەستی كۆكردنەوەی خێزان و خزم و دۆست و ناسراوەكان بۆ بەخشینی خوشەویستی زیاترو پێكەوە دانیشتن تا ھەڵھاتنی خۆر.