زاری كرمانجی-سۆران
لە چوارچێوەی چالاکییە پەروەردەییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کۆمەڵگەی دایک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خولی ڕاهێنانی سێ هەفتەیی بۆ 30 مامۆستای پسپۆڕ لە بوارەکانی (ئینگلیزی، بیرکاری و زانست) کۆتایی هات.
ئامانجی ئەم خولە بەهێزکردنی تواناکانی ئەکادیمی و پەروەردەیی مامۆستایان بوو، بۆ دروستکردنی کادرێکی تایبەتمەند کە بتوانێت بە نوێترین شێوازە زانستییەکان وانەکان بگەیەنێتە قوتابیانی نابیست و نابینا و ژینگەیەکی فێرکاریی گونجاوتریان بۆ دابین بکات.

































































