زاری كرمانجی
سوودەكانی تێكەڵكردنی هەنجیری وشككراو لەگەڵ زەیتی زەیتوون، دەبێتە خۆراكێكی سوودبەخش بۆ جەستەی مرۆڤ.
ماڵپەڕی (health) لە بابەتێکدا سوودەكانی هەنجیر و زەیتی زەیتونی خستۆتەڕوو، سەرەڕای سودەكانی بۆ نەخۆشی شەكرە و دڵ ڕووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، تێكەڵكردنی هەنجیری وشككراو لەگەڵ زەیتی زەیتوون، سودی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، ئەمەش پاش تێكەڵكردن و مانەوەی لەناو شوشەیەكدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، دەتوانرێت ئەم تێكەڵەیە بخورێت لە هەفتەیەكدا یەكجار و تەنها دوو هەنجیر.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” هەنجیر و زەیتی زەیتون ڕێگری دەكەن لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و ئارامی بە مێشك دەبەخشێت، ڕێگری لە كەمخوێنی دەكات و جەستە لە ڤایرۆس و بەكتریای زیانبەخش پاكدەكاتەوە.

































































