زاری کرمانجی :
سەرکوتکارییە توندوتیژەکەی ئێران دژی خۆپیشاندانەکانی ناو ئەو وڵاتە کە ژنان ڕابەریەتی دەکەن. نەتەوە یەکگرتووەکانی ناچار کردووە لیژنەیەک دروست بکات بە ڕابەریەتی سێ ژن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لەسەر سەرکوتکارییەکان بکەن.
فێدریکۆ ڤیلیگاس سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند پارێزەری دادگای باڵای بەنگلادیش سارا حسێن و پڕۆفیسۆر لە بواری یاسای پاکستان شاهین سەردار عەلی و چالاکوانی مافەکان ڤیڤیانا کرستیچیڤیچی ئەرجەنتین ئەندامانی سەربەخۆی ئەرکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان دەبن.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە گوتی سارا حسێن کە ماوەیەکی زۆرە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە، سەرکردایەتی لێکۆڵینەوەکان دەکات.
پێشبینی دەکرێت ئێران ڕێگری بکات لە چوونی ئەو سێ چالاکوانە بۆ ناو وڵاتەکەی، ئەمە لە کاتێکدا پێشتر دژایەتی خۆی بۆ دروستکردنی لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی کردبوو لەسەر خۆنیشاندانەکانی ئەم دوایی وڵاتەکەی.
ئەو سێ ژنە ” سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە تۆمار دەکەن.”
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە ناوەڕاستی مانگی نۆوە 14,000 کەس لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا دەستگیرکراون، ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤی ئێرانیش کە بنکەکەی لە نەرویجە دەڵێت 469 خۆپیشاندەر کوژراون.