زاری كرمانجی-سۆران:
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە سەوزایی و ژینگە، قوتابیانی قۆناخی چوارەمی بەشی وەرزشی زانكۆی سۆران هەڵمەتێكی نەمام چاندنیان ئەنجامدا.
زێبار عەزیز، لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت : ” قوتابیانی قۆناخی چوارەمی بەشی وەرزش لە سکوڵی وەرزشی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی سۆران، لە هەڵمەتێکدا بەدەم داواکاری و بانگەوازەکەی سەرۆکی زانکۆوە هاتن. ڕۆژی ۲۰ـی کانونی یەکەمی ۲۰۲۰ وەک بەشێک لە پڕۆژەکەی سەرۆکی زانکۆ بۆ سەوزکردنی کەمپەس، دەیان درەختیان لە کەمپەسی زانکۆی سۆران چاند”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” پێشتر، پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، لە بانگەوازێکدا ڕایگەیاندبوو: “دەرگای زانکۆ بە ڕووی هەر کەسێکدا کراوەیە کە بیەوێت لەناو زانکۆ درەختێک بچێنێت. بە گوێرەی بانگەوازەکە، قوتابیان و دەرچووانی زانکۆی سۆران و کەسانی دەرەوەی زانکۆش دەتوانن لە ناو کەمپەسی زانکۆ درەختێک بچێنن و بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بکەن.
گووتیشی: ” ئەم بانگەوازە، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە میانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەرچووانی خولی ١٣ـی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢، لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سۆران، لە میانەی بەشێک لە وتەکانیدا هەڵمەتەکەی ڕاگەیاند و داوای کرد قوتابیان، دەرچووان و هاووڵاتیان ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە لە ناو کەمپەسی زانکۆی سۆران درەختێک بە ناوی خۆیانەوە بچێنن”.
دەشڵێت: ” مەبەست لەم هەنگاوە سەوزترکردنی زیاتری کەمپەسی زانکۆیە کە بە سەرسەوزییەکەی ناسراوە. هەروەها، لەلایەن تیمی ئەندازەی زانکۆ و سەنتەری توێژینەوەی زانستییەوە، بە گوێرەی سیستەمی جوگرافیای زانیاری شوێنی درەختەکان دیاری کراون. هەر بەم مەبەستە، قوتابیانی بەشی وەرزش بەشداریان لەم هەڵمەتەدا کرد و درەختەکانیان بە ناوی خۆیانەوە چاند”.