ئادار عەبدوڵڵا – زاری کرمانجی
ساڵانە خواست لەسەر فیلەری دەموچاو زیاد دەکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی بۆ چەندین مەبەستی جوانکاری، وەک: توندکردنەوەی پێست و پاراستنی تازەیی بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەمە جگە لەوەی ڕزگاربوون لە چرچ و لۆچی و شلبوونەوە.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : almoosahealthgroup فیلەری دەموچاو، بە (Dermal Fillers) ناسراوە، یەکێکە لەو شێوازە چارەسەرییە نا نەشتەرگەریانەی کە بەکاردێت بۆ جوانکردنی پێست و باشترکردنی دەرکەوتنی بە دەرزی لێدانی کەرەستەی دەستکرد لە شێوەی جێڵ، بۆ پڕکردنەوەی چرچ و لۆچی و بەدەستهێنانی پێستێکی گەنجتر و زیندووتر.
ئەو شوێنانەی کە فیلەری لێ ئەنجام دەدرێت وەک
ناوچەی ژێر چاو.
لە سەرووی برۆکانەوە.
ڕوومەت.
لووت.
لێوەکان.
کاریگەرییە زیانبەخشەکانی فیلەری دەموچاو چین؟
هەندێک کاریگەری لاوەکی کاتی ڕوودەدەن و لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا ڕەنگە ببێتە هۆی ئاڵۆزیی جددی، لەوانە:
ڕوخساری ناهاوسەنگی دەموچاو.
کێشان، خوێنبەربوون یان ئاوسانی دەموچاو.
بوونی پەڵە لەسەر پێست.
نەخۆشی.
لەدەستدانی هەستی پێست.
دەرکەوتنی زیپکە.
کاردانەوەی حەساسیەت وەک خوران و پەڵە.

































































