زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا سەربە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكات: “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
عەونی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، سنووری قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی : ” ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-7- 2026 نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ زیاتر لە 3 هەزار و 200 دینار بەرزبووەتەوە، بەمەش بە بەرامبەر بە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەر كیلۆیەكی زیاتر لە 600 دینار بەزبووەتەوە”.
ئەو مریشك فرۆشە دەشڵێت: “هۆكاری گرانبوونی مریشك بۆ زایاتر خواستی كڕینی هاووڵاتییان دەگەڕێتەوە.

































































