ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەوحەی پایتەختی قهتهر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و لهلایهن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر پێشوازی لێ كرا.
سهرۆكی حکوومەت، بە ناوی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەکەیان و گەلی قەتەر کرد و هیوای خواست خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنهوایی بە هەمووان ببەخشێت.
میری قەتەڕ ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمی و بەشداری سەرۆکی حکوومەت لە پرسەکەیاندا دەربڕی .

































































