پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەبنە هێزی سەرەکی و بنەڕەتی بۆ سەرکردایەتیکردنی پڕۆسەی شەڕی دژی دا*عش لە قۆناغی داهاتوودا، بەتایبەتی دوای کۆتاییهاتنی فەرمی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی (OIR) لە عێراق.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، وەزیری جەنگی ئەمریکا پاش پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا جەختی لەسەر ئاسایشی پاشەڕۆژی ناوچەکە کردووەتەوە. هێگسێت ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوپەیمانان متمانەیەکی تەواویان بە توانای سەربازی و مرۆیی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، شانبەشانی سوپای عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و تیرۆر.
شایەنی باسە لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری جەنگی ئەمریکادا، لیوا ڕوکن محەمەد سەعید وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و نوێنەرایەتی لایەنی هەرێمی کردووە لە تاتوێکردنی دۆسیە ئەمنی و سەربازییە هاوبەشەکاندا.

































































