ڕائیب زراری- زاری كرمانجی
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە مەبەستی پاراستنی ژێرخان و مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا 10 بەنداو لە قۆناغی جێبەجێکردن و دروستکردن دان؛ هاوکات حکومەت لە پلانیدایە 24 بەنداوی دیکە بونیاد بنێت کە 6 لەوان بەنداوی ستراتیژی و گەورە دەبن.
بەپێی بڵاوکراوەی فەرمانگەکە، کارکردنی کابینەی نۆیەم لەسەر بونیادنانی دەیان بەنداو و پۆندی جیاواز، جیا لە فەراهەمکردنی لایەنی ئەرێنیی ژینگەیی، بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کۆنترۆڵکردنی مەترسییەکانی لافاو، پشتیوانییەکی گەورە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا دابین دەکات.
































































