شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
توێژینەوەیەكی نوێ لە زانكۆی نیوكاسڵ دەریدەخات كە تەنها وەرگرتنی خۆری پێویست لە هاویندا مەرج نییە بەس بێت بۆ چارەسەركردنی كەمی ڤیتامین D. ئەو توێژەرانە، كە ڕاپرسییەكیان لە نزیكەی 300 كەس لە باكووری بەریتانیا ئەنجامداوە، بۆیان دەركەوتووە كە زیاتر لە نیوەی كەسانی بەساڵاچوو، و ڕێژەیەكی زیاتری خەڵك لە هەندێك لە نەتەوەكانەوە، بە درێژایی ساڵ ڕێژەی ڤیتامین دی بەسیان نییە.
ئەوەی جێگای سەرنجە، ئاستی ڤیتامین D ی بەشداربووان تەنانەت لە مانگەكانی هاوینیشدا بە شێوەیەكی بەرچاو زیاد نەبووە. توێژەران دەڵێن ئەو كەسانەی لە مەترسیدان نابێت وا دابنێن كە تەنها بەسەربردنی كاتێكی زیاتر لە دەرەوە كێشەكە چارەسەر دەكات. ئەوان جەخت لەسەر پێویستی ستراتیژییەتی بەردەوامتر دەكەنەوە، وەك چاودێریكردنی دۆخی ڤیتامین D و بەكارهێنانی ئامۆژگاری پزیشكی و خۆراكی گونجاو بۆ پاراستنی ئاستی تەندروست لە ڤیتامینەكە.
































































