ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
تەقشیر کردنی پێست بەشێکی سەرەکییە لە ڕۆتینێکی تەندروست بۆ چاودێریکردنی پێست تەقشیرکردن بۆ لابردنی خانە مردووەکانی پێست لەسەر ڕووی پێست
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : paloaltoderm تەقشیرکردنی پێست یارمەتی کردنەوەی کونیلەکانی پێست دەدات و پێکهاتەی پێست باشتر دەکات و هەڵمژینی بەرهەمەکانی چاودێری پێست بەرز دەکاتەوە. بەڵام زیادەڕۆیی کردن پێست یان بەکارهێنانی ڕێگەی هەڵە بۆ جۆری پێستت دەبێتە هۆی خوران و هەستیاری و تێکچوون.
تەقشیرکردنی پێست چەندین سوودی هەیە، لەوانە:
پێستێکی گەشاوەتر و نەرمتر – کردنەوەی خانە مردووەکانی پێست پێستێکی تازەتر و نەرم تر بە ڕووخسار دەبەخشێت.
یارمەتی پێست دەدات لە ڕێگریکردن لە خاڵی ڕەش و خاڵی سپی و ماکی دەموچاو.
باشترکردنی هەڵمژینی بەرهەم – ڕێگە بە سیرۆم و شێدارکەرەوەکان دەدات قووڵتر بچنە ناوەوە و بە شێوەیەکی کاریگەرتر و باشتر کاربکەن.
دەتوانێت یارمەتی کاڵکردنەوەی زیادبوونی ڕەنگ، پەڵەی زیپکە، و زیانەکانی خۆر بدات بە تێپەڕبوونی کات.

































































